بۆ باشترکردنى جوڵەى ئابوورى و بازرگانى لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا

بۆ باشترکردنى جوڵەى ئابوورى و بازرگانى لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا

چوارشەمە 2021.11.17، ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى باشترکردنى جوڵەى بازرگانى و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتە ئابوورییەکان لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لەدیوانى پارێزگا، لەگەڵ سەرپەرشتیارى و بەرپرسانى کۆمەڵگەى سنوورى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیی و یەکێتى هاوردە و هەناردە و یەکێتى وەبەرهەمهێنران کۆبۆوە.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر، لەچۆنیه‌تى بەڕێوەچوونی ئه‌رك و کارەکان و پێداویستییەکانی و ڕەوشی دەروازەی سنوورى نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران به‌ گشتى و فەرمانگەکانى به‌تایبه‌تى كۆڵییه‌وه‌ و تیشکی خستە لە سەر جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاریی و چۆنیەتی کرداری گواستنەوە و پشکنین و پاراستنی کوالێتی کاڵاکان و رێنماییەکان. پاشان ئاماژەى بە ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و دۆخی بازاڕ و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان و چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگاچارەى گونجاو بۆ كێشەکان کرد.
لە ته‌وه‌رێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌، گفتوگۆ لەبارەى کۆسپ و ئاستەنگەکانی جووڵەی بازرگانی و گرفتەکانی شۆفێران و بابەتەکانی پەیوەست بە گومرگ و کۆمەلێک بابەتی تر کە جێگای باس و بایەخ بوون کرا و پارێزگاری ھەولێر، جەختی لە سەر پاڵپشتی کردنی تەواوی پارێزگای ھەولێر بۆ کارئاسانى و پشتیگریکردنى بازرگانان لە چوارچێوەى ڕێنمایی و یاساکان کردەوە بەمەبەستى پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لەشارى هەولێر و بەرەوپێشبردن و پێشخستنی کەرتى بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەهەولێرى پایتەخت.