ئەو کافترایایەى سرودى بەعسى لێدابوو داخرا و خاوەنکەشى دەستگیرکرا

ئەو کافترایایەى سرودى بەعسى لێدابوو داخرا و خاوەنکەشى دەستگیرکرا

دواى دەرچوونى بڕیارى دەستگیرکردنى خاوەنەکەى و داخستنى ئەو کافتریایەى کە لە شارى هەولێر بەئاشکرا سرودى ڕژێمى بەعسى بەخش کردبوو، کافتریاکە داخرا و خاوەنەکەشی دەستگیرکرا.
جێگەى باسە، لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبوویەوە کە لەنێو کافتریایى (پەرمى جانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سرودى ڕژێمى بەعسیان بەخش دەکرد، هەر دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆکە، بەڕێز پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنى کافتریاکە دەستگیربکرێت و کافترایاکەش دابخرێت.