لەهەولێر ڕۆژی جیهانی چەسپاندنی مافەکانی منداڵان بەرز ڕاگیرا

لەهەولێر ڕۆژی جیهانی چەسپاندنی مافەکانی منداڵان بەرز ڕاگیرا

شەمە 2021.11.20، بەبۆنەى ڕۆژی جیھانی چەسپاندنی مافەکانی منداڵان، به‌ ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەى هەولێر و دلێر عبداللە، بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەند و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانى پەروەردەیى و مامۆستایان، لەهۆڵى چالاکی قوتابخانەکانى هەولێر، بەڕیوبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکانى سەر بە بەریوەبەرایەتى گشتیی پەروەردەى هەولێر، ئاهەنگێک و کەرنەڤالێکى بەبەشداری چەندین باخچەی منداڵانی سنوری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و نمایشکردنی چەندین بەرهەمی هونەری کە گوزارشت بوون بۆ ئەم بۆنە سازکرد.
لەو بۆنەیەدا جگە لەئەنجامدانى چەندین چالاکی هونەرى و نیشاندانى تابلۆى شانۆیى تایبەت بە منداڵان، لەلایەن پارێزگار و بەرپرسانى دیکەى پەروەردەیی و مامۆستایان خه‌لات و دیاری پێشکەش بە منداڵان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ کرا کە خزمه‌ت به‌ منداڵان دەکەن.