لەهەولێر، ساڵیادى کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکار (مام نادر قەڵادزەیی)
شەمە 2021.11.20، لەهۆڵى ڕۆشنبیرى لەڕێورەسمیکدا بە ئامادەبوونى فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتى و هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و ژمارەیەکى دیکە لە پەرلەمانتار و بەرپرسانى حزبى و حکومى، ڕێورەسمى ساڵیادى کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکار و ئەندامى پێشووی پەرلەمانى کوردستان (مام نادر قەڵادزەیی) کرایەوە.
لە رێورەسمەکەدا، جگە لە وتار، وێستەگەکانی ژیانی مام نادر باس کران و چەندین یادەوەری و پێشنگایەکى وێنەى کۆچکردوو نمایش کرا.