لەکۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان، لەکۆى(31) پڕۆژە، (29) پڕۆژە زەویان بۆ تەرخانکرا

لەکۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان، لەکۆى(31) پڕۆژە، (29) پڕۆژە زەویان بۆ تەرخانکرا

دواى نیوەڕۆى رۆژی دووشەمە 2021.12.13، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و گەشەپێدانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و ئەندامانی دیکەی لێژنەکە، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، دواى گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنى پڕۆژە پشەسازییەکان و کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستی پڕۆژەکان، بڕیاری پێویست لەبارەى ئەو پڕۆژانە درا کە داواى تەرخانکردنى زەویان کردبوو بۆ پڕۆژەکانیان و لە کۆی (31) پڕۆژە، ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی زەوی بۆ (29) پڕۆژە درا و (2) پڕۆژەش هەڵوەشایەوە.