پارێزگاری هەولێر، لەدوبەی بەشداری کۆنفرانسی داهاتووی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەشاری دوبەی شانشینی عەرەبی یەکگرتوو(ئیمارات) بەیاوەری د.دارا جلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، بەشداریکرد لە کۆنفرانسی داهاتووی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق کە لەلایان رێکخراوی (ئای بی بی سی) سازکرا بوو.
لەکۆنفڕانسەکەدا، چەندین پانێڵ لە بارەی ڕۆڵی ئابووری لە سەردەمی دیجیتاڵ و ئاسۆی ئابووری عێراق و کاریگەری ووزە و خوێندنی باڵا و سیاسەتی دارایی لەلایەن شارەزا و پسپۆرانی بواری ئابووری پێشکەش کران.
پاشان پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ شاندی یاوەری، سەردانی بەشی عێراقی لە پێشانگای نێودەوڵەتی (دوبەی ئیکسپۆ)ی کرد و لەلایان مزەفەر ئەلجبوری، باڵیۆزی عێراق لە شانشینی عەرەبی یەکگرتوو(ئیمارات) پێشوازی لێکرا. دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پێشانگاکە و کۆمپانیا عێراقیەکان، پارێزگاری هەولێر لەگەل بەشدار بووانی پێشانگاکە گفتووگۆی کرد.