پارێزگاری ھەولێر، پێشوازی لە نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان له ئەمریکا کرد
چوارشەمە 2021.11.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان له ئەمریکا کرد.
لەدیدارەکەدا، باس لەبەھێزکردنی پەیوەندیەکانی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و پارێزگاى ھەولێر کرا لەپێناو پەرەپێدان و بەرەوپێش بردنى زیاترى پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکا، هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو پێشکەوتن و پەرەسەندنانەی لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتی هاتۆتە ئاراوە، پاشان گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەك پرسی دیکەی بایەخدار کرا و جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ یەکتر بۆ خزمەتکردنى شارى هەولێر و هاوڵاتییانى کرایەوە.