وەزیرى ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، سەردانى بازاڕی شاریان کرد
چوارشەمە 2021.11.24، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕ و کار و کەسابەتی کاسبکار و دوکانداران، سەردانى نێو بازاڕی شاری هەولێر و چایەخانەى مەچکۆیان کرد.