بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، پێشانگای (أساطیر لونیه‌) کرایەوە

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، پێشانگای (أساطیر لونیه‌) کرایەوە

شەمە 2021.11.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى زانا مەلا خالید، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان و کەنعان خەیلانى، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لەهونەرمەندان و هونەر دۆستان، پێشانگاى هونەرمەند (رەئووف عه‌طار)ى لە ژێرناونیشانى (أساطیر لونیه‌) کردەوە.
پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پێشانگاکە، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتنى لەکارە هونەریەکانى بۆ خواست.