پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەشاندێكى بازرگانى وڵاتى تورکیا کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەشاندێكى بازرگانى وڵاتى تورکیا کرد

یەکشەممە 2021.11.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە شاندێکى بازرگانى هاوبەشى هەموو سێکتەرە جیاجیاکانى وڵاتى تورکیا کرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا، تیشك خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو لاو، دواتر شاندى میوان، باسیان لەو پڕۆژانه‌ کرد کە لەبەردەستیاندایە. لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندى میوان، ڕایگەیاند: "وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵ دەبین بەهاتنی کۆمپانیاکان و کارکردنیان، دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو کۆمپانیا و بازرگان و وەبەرهێنه‌رانی وڵاتان کرایەوە کە بیانەوێت بێن لەهەولێر وەبەرهێنان بکەن، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان ئامادەین هەموو ئاسانکاریەکیان پیشکەشیان بکەین".
لە کۆتاییدا شاندى میوان، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ پشتیوانی و هاوکاری و ئەو پێشوازییە گەرمەی کەلێیان کرا.