پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندێکى بانکى عێراقى ناحکومى کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندێکى بانکى عێراقى ناحکومى کرد

یەکشەممە 2021.11.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە ئەوس ئەلشەمرى، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى بانکى عێراقی ناحکومى و شاندێکى یاوەرى کرد.
لەدیارەکەدا، باس لە کارەکانى بانکى ناوبراو کرا و تیشک خرایە سەر کردنەوەى لقى دووەمى بانکى ناوبرا لەمنزیکانە لە هەولێرى پایتەخت. لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگاى هەولێر هەرچی بە ئێمە بکرێت و پێویست بکات لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان بۆ هاوکارى و ئاسانکارى بۆ کارەکانتان ئامادەین پێشکەشتان بکەین".