لەژێر چاودێری ڕێزدار مەسرور بارزانی، یادی نووسهر و شاعیرى ناوداری کورد (جهلال مهلهكشا) کرایەوە
یەکشەممە 2021.11.28، لەژێر چاودێری ڕێزدار مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار و وەزیرى تەندروستیى و وەزیرى پەروەردە و بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى حزبى و حکومى و بنەماڵە و کەسوکاری جەلال مەلەکشا و نووسەر و شاعیر و هونەرمەندانی کورد، لەمەراسیمێکدا لە هۆڵی پێشهوا لە ناو وهزارهتی رۆشنبیری و لاوان، یادی نووسهر و شاعیری ناوداری کورد (جهلال مهلهكشا) کرایەوە.
لەمەراسیمەکەدا، پارێزگاری هەولێر لەوتارێکدا وێڕاى بەخێرهێنانى میوانان بەتایبەتى ئەوانەى لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان و شارەکانى تر هاتوون بۆ هەولێرى پایتەخت و رایگەیاند: "سازکردنى ئەم مەراسیمە لەسەر داوا پێشنیار و لەژێر چاودێری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت".
وتیشی: "هەولێر شانازی دەکات بەوەی ئەمرۆ مەراسیمێکی نیشتمانیانە بۆ قەڵێمێکى ئازا بۆ بیرکردنەوەیەکی ئازا بۆ پیاوێکی توڕە و یاخی لە ستەم، کەسێکی شۆرشگێری ئازادیخواز ئەنجام دەدرێت".
پارێزگارى هەولێر ڕاشیگەیاند: "ئەوەى ئەمڕۆ ئەنجامدەدرێت ڕێزگرتن لە ئازادى خوازان، لەشیعر، لە ئەدەب، لە قەڵەم و بوێرى ئەو مرۆڤە بوێرانەیە کە هیچ شتێک ناتوانێ ئیرادەى بەهێزیان بهەژێنێ، مەلەکشا مرۆڤێک بوو لەتوخمى داربەڕوو و وەک شکۆیەک بوو لە هەڵگیرساندنى شۆڕش و هەڵوێستى ئازادیخوازانە و قەڵەمى ئەو بەرگریکارێک بووە بۆ نیشتیمان، هەربۆیە ئەمڕۆ بەبەرزییەوە خەڵکى کوردستان بەتایبەتى هەولێرى پایتەخت یادى ئەو مرۆڤە گەورەیە دەکاتەوە و لەئاست گەورەیەی ئەودا دەوەستین".
پاشان دواى پێشكهشكردنى چهند پانێلێك لهبارهى ژیان و كارو بهرههمهكانى نووسهر و شاعیری ناوداری کورد (جهلال مهلهكشا)، تاجە گوڵینە ڕێز و وەفا لەلایەن پارێزگارى هەولێر و بەرپرسانى دیکەى ئامادەبوو پێشکەش بە بنەماڵە و کەسوکاری جەلال مەلەکشا کرا و هەر لەم یادكردنهوهیهشدا سێ کتێبی تازەی شاعیر به دیاری درانە ئامادهبووان، ئەوانیش بریتین لە: 1- زڕەی زنجیری وشە دیلەکان - کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی جەلالی مەلەکشایە. 2- گوێژەڵ - چیرۆك، نووسینی مەحموود دەوڵەت ئابادی ـ وەرگێڕانی جەلالی مەلەکشا. 3- جهلالی مەلەکشا لە ئەدەبی کوردیدا ـ لێکۆڵینەوە ـ بەپێنووسی کۆمەڵە نووسەرێك.
جەلال مەلەکشا، شاعیر و نووسەری ناسراوی کورد ساڵی 1951 لە گوندی (مەلەکشان)ی سەر بە سنە لەدایک بووە و لە ماوەی شەش دەیەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی کارا و چالاک لە مەیدانی ئەدەب و ڕۆژنامەنووسیی کوردیدا کاری کردووە و بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی گەلێک شیعر و چیرۆکی بەپێزی نووسیوە و یەکێک لە شاعیرە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانە و بە نەوەی دووەمی نوێکردنەوەی شیعری نوێی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێتە ئەژمار و دەورێکی کاریگەری لە بووژانەوەی شیعری کوردیدا گێڕاوە. ئەو شاعیرە ناودارەی کورد پاش 69 ساڵ تەمەن و کێشانی ئازار و ئەشکەنجە و زیندان و چەرمەسەرییەکی زۆر، رۆژی 31/10/2020 بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.