پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لەیەکەمى پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیى کرد
دووشەممە 2021.11.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە یاریزان ڕێدار هاشم، یەکەمى یەکەمەکانى پاڵەوانیەتی ئاسیا بۆ لەشجوانیی (فیزک کلاسیک) و مامۆستا عادل کەمال، ڕاهێنەرى نێودەوڵەتى و پاڵەوانى جیهانى کرد.
پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە یاریزان دەستخۆشی لە ڕاهێنەر کرد بۆ بەدەستهێنانى پلەى یەکەمى یەکەمەکانى پاڵەوانیەتی ئاسیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و تەواوى پاڵپشتیی خۆشى بۆ یاریزانانی هەولێر بەگشت بوارەکانى دووپاتکردەوە، پاشان بڕوانامەى ڕێزلێنانى پارێزگاى هەولێرى پێشکەش کردن.