لەهەولێر، مەراسیمى چلهی ماتەمینى رووناكبیر و نووسهر "فهیسهڵ دێهاتی" بەڕێوەچوو
دووشهممه 2021.11.29، بەئامادەبوونى، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مەحمود محەمەد، ئەندامى مەکتەبى سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان و د.سالار عوسمان، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسان و بنەماڵە و کەس و کار و دۆست و هاوڕێیانى، له هۆڵی رۆشنبیری، مەراسیمى چلهی ماتەمینى رووناكبیر و رۆژنامهنووس و پێشمهرگه "فهیسهڵ دێهاتی"، بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لەوتارێکدا ڕایگەیاند: "فەیسەڵ دێهاتى، یەکێک بوو لەو شۆڕشگێر و نووسهره بەهەڵوێست و قەڵەمە دیارانەى کوردستان و شارەکەمان کە بەداخەوە تەمەن ڕێگەى نەدا زیاتر خزمەتى کوردستان بکات، لەچلەى ماتەمینى ئەو پیاوە خهباگێڕ و نووسهر و پێشمهرگهیهدا ئەگەرچى بە جەشتەش لەناومان نەمابێت، بەڵام ووشە بە ووشەى نووسین و هەڵوێست و دەربڕین و گوزارشتە خەمخۆریەکانى و پەرۆشی بۆ گەیشتنى بە ئازادى بۆ هەمیشە لەلامان بە زیندووى دەمێنێتەوە، جارێکى دیکە سەرەخۆشى لەخۆمان و ئێوەى بەڕێز و خەڵکى کوردستان بەگشتیى و شارى هەولێر بەتایبەتى و بنەماڵە و کەس وکارى دەکەین، تەمەنى درێژى بۆ کوڕ و کچەکەى جێهێڵابێت و ئەمە دواناخۆشى بنەماڵەکەیان بێت".