پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە باڵیۆزى پاکستان لە عێراق كرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە باڵیۆزى پاکستان لە عێراق كرد

دووشەممە 2021.11.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازی لە ئەحمەد ئەمجەد عەلى، باڵیۆزى پاکستان لە عێراق کرد.
لەدیدارەکەدا، باس لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە کەلتوورى و ئابوورى و بازرگانیەکان و بارودۆخی ڕەوەندى پاکستانى لە هەرێمى کوردستان کرا.
پاشان گفتوگۆ لەبارەى گرینگى کردنەوەى کونسڵخانەى پاکستان لە هەرێمى کوردستان کرا بەمەبەستى هەماهەنگى زیاتر و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان نێوان هەردولا لەسەرجەم بوارەکاندا.