سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر دەکات

سێشەممە 30 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر کرد کە بڕیاریانداوە لە سەر ئەرکی خۆیان 10 قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست بکەن.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەستخۆشی و پێزانین بۆ دەستپێشخەری ئەو وەبەرهێنەرانە، ڕۆڵی کەرتی تایبەتی لە پرۆسە بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند .
سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرینگییەکی زۆر بە خوێندن و فێرکردن دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش جیا لە دروستکردنی قوتابخانە و خوێندنگەی هاوچەرخ، پێویستە بایەخ بە دروستکردن و پەروەردەکردنی مرۆڤی بەتوانا و لێهاتوو و نیشتمانپەروەریش بدرێت و هەموومان کار بۆ زیاتر پێشخستنی کوردستان بکەین لە هەموو بوارەکاندا.