پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەى(69)هەمین ساڵیادی دامەزراندنیان، سەردانى سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتانى کوردستانى کرد
سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەمە 2021.12.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، بەمەبەستى پیرۆزبایکردن بە بۆنەى(69)هەمین ساڵیادی دامەزراندنى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان، سەردانى سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتانى کوردستانى کرد.
پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و هیوى سەرکەوتنى بۆخواستن لە تێکۆشان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەتان و داکۆکیکردن لە ئازادى و یەکسانى و تەئکیدى لەوەکردەوە وەکو پارێزگاى هەولێر پاڵپشت و پشتیوانى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان و سەرجەم ئافرەتانى کوردستان دەبین و ئومێد دەکەین هەمیشە لە بەرگریکردن لەخواست و داوا و مافەکانى ئافرەتان پێشەنگ و پێشڕەوبن.