بەئامادەبوونى پارێزگاری هەولێر، پەیمانگاى هونەرە جوانەکان یادى (29) ساڵەى دامەزراندنی خۆى کردەوە

بەئامادەبوونى پارێزگاری هەولێر، پەیمانگاى هونەرە جوانەکان یادى (29) ساڵەى دامەزراندنی خۆى کردەوە

سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەمە 2021.12.12، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزایی ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانى پەیمانگا و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەردۆستان، پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى هەولێر بە کۆمەڵێک چالاکى هونەرى (شێوەکارى، موزیک، شانۆ) یادى (29) ساڵەى دامەزراندنی خۆى کردەوە.
پارێزگارى هەولێر، وێراى پیرۆزبایی لە بەرێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانى پەیمانگا، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و تەئکیدى لەسەر هەموو پاڵپشتى و هاوکاریەکى پارێزگاى هەولێر کردەوە بۆ پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى هەولێر.