پارێزگارى هەولێر، لەسەر قەڵاى هەولێر، پێشانگایەکى فۆتۆگرافى تایبەتى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، لەسەر قەڵاى هەولێر، پێشانگایەکى فۆتۆگرافى تایبەتى کردەوە

سەرلەبەیانى رۆژی سێشەمە 2021.12.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، لەسەر قەڵاى هەولێر، پێشانگای تایبەتى هونەرمەندى فۆتۆگرافەر سەردار قادرى لەژێرناونیشانى (هەولێر) کردەوە.
پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی پێشانگاکە، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیوای سەرکەوتنى لەکارە هونەریەکانى بۆ خواست.