پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە خیزان و منداڵەکانى شەهیدی ئاڵا مامۆستا ئیبراهیم سەباح کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە خیزان و منداڵەکانى شەهیدی ئاڵا مامۆستا ئیبراهیم سەباح کرد

پێنج شەمە 2021.12.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە خێزان و منداڵەکانى شەهیدی ئاڵا (مامۆستا ئیبراهیم سەباح) کرد.

لەدیدارەکەدا، پاریزگارى هەولێر وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانیان جەختی لەوە کردەوە، وەکو پارێزگاى هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە کار و هەوڵەکانمان بۆ خزمەتکردنی زیاتری بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزى شەهیدان.

لە بەرامبەردا، بنەماڵەی شەهید مامۆستا ئیبراهیم سەباح، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی پارێزگارى هەولێر بۆ کەسوکاری شەهیدان دەربڕی.

جێگەى باسە شەهید مامۆستا ئیبراهیم سەباح، لەدایکبووی ساڵی 1981ی شەقڵاوە خێزاندار بوو و باوکی دوو منداڵەبوو، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ لە قوتابخانەی سۆرکی بنەڕەتی لەشەقڵاوە یاریدەدەری بەڕێوەبەر بوو، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ده‌وامی قوتابخانەکان لە رۆژی 7ی شوباتی 2021 لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە تەزووی کارەبا لەسەربانی قوتابخانە گیانی لەدەستدا و بوو بە شەهیدی ئاڵا.