بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کتێبى (درختە تینووەکانى نیشتیمان) بڵاوكرایه‌وه‌

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کتێبى (درختە تینووەکانى نیشتیمان) بڵاوكرایه‌وه‌


پێنجشەمە 2021.12.16، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە نووسەر و هونەرمەند و ئەدیبان و شاعیران و ڕۆژنامە نووسان، لەیەکێتى نووسەرانى کورد لقى هەولێر، ڕێورەسمى ناساندن و بڵاوکردنەوەى کتێبى (درختە تینووەکانى نیشتیمان)ى نووسەر و شاعیر بۆتان جەلال بەڕێوەچوو.

لەڕێو رەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لەشاعیر بۆ هەوڵ و ماندووبوونى لە نوسین و بڵاوکردنەوەى ئەم کتێبە هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لەکارە ئەدەبیەکانى.