بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت، کوبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە لافاوەکەی هەولێر بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت، کوبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە لافاوەکەی هەولێر بەڕێوەچوو



ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ی دیسەمبەری 2021، لەباڵاخانەی پارێزگای هەولێر، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە کارەساتی لافاوەکەی هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لەوەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئامادەی بوون، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکان و پێشکەشکردنی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە و زانینی قەبارەی زیانەکان کرا.