دەست بە پرۆسەیەکی گەورەى خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەی هەولێر کرا

دەست بە پرۆسەیەکی گەورەى خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەی هەولێر کرا

لە کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی شەممە 2021.12.18، بە سەرپەرشتى پارێزگاى هەولێر، لەلایەن تیمەکانی سەرۆکایەتى شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیی شارەوانیەکان بە سەدان ئامێری شارەوانی و کرێکار، دەست کرا بە پرۆسەیەکى گەورەى خاوێنکردنەوەی (قوشتەپە، گردجووتیار و گەڕەکەکانی رۆشنبیری و ژیان) و هەموو ئەو ناوچانەى بەهۆى لافاوە زیانیان بەرکەوتووە و پیسبوون.