بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایی بە قۆناغى دووەمى پڕۆژەی دەرفەتی ڕاهێنانی پیشەیی تایبەت بە پسپۆرە پزیشکیەکان هێنرا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایی بە قۆناغى دووەمى پڕۆژەی دەرفەتی ڕاهێنانی پیشەیی تایبەت بە پسپۆرە پزیشکیەکان هێنرا

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.1.5، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی تەندروستى هەولێر لەڕێورەسمێکدا کۆتایی بە قۆناغى دووەمى پڕۆژەی دەرفەتی ڕاهێنانی پیشەیی تایبەت بە پسپۆرە پزیشکیەکان هێنرا کە لەلایەن ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC/ وەزارەتی ناوخۆ بەهەماهەنگى EJCC/ پارێزگاى هەولێر بە هاوکاری ڕێکخراوی GIZ ئەڵمانی لە چوارچێوەی پڕۆگرامی قودرە بەدوو قۆناغ ڕاهێنانی پیشەیی بۆ 514 خۆبەخش ڕێکخرابوو.
لە ڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستى هەولێر و سروە ڕەسوڵ، بەڕیوەبەرى EJCC/ پارێزگاى هەولێر ئامادەى بوون، لە لایەن پارێزگارى هەولێر بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر 304 خۆبەخش لە پسپۆرە پزیشکیەکانى بەشداربووى قۆناغی دووەم دابەشکرا و پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە بەشداربووان هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
جێگەى باسە، بەرێز پارێزگارى هەولێر لەچوارچێوەى بەرنامە و پلانى پارێزگاى هەولێر گرنگیەکى تایبەت دەدات بەڕەخساندنى هەلى کار و بەرزکردنەوەى تواناى لاوان، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پڕۆژەى جۆراو جۆر لەو بوارەدا لەڕێگەى ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان لەپێناو بەرزکردنەوەى تواناى لاوان بۆ ڕەخساندن و دۆزینەوەى دەرفەتى کار جێبەجێکراوە، لەوماوەیەشدا لە چوارچێوەى بەرنامەى پەرەپێدانى نەتەوەیەکگرتووەکان خولى بەرزرکدنەوەى ئاستى تواناکانى لاوان بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى کارئەنجامدراوە بۆ هەزار لاو و گەنج کراواتەوە.