ئاسیاسێڵ یەک ملیار دیناری وەک هاوکاری و یارمەتی پێشکەشکرد بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر

ئاسیاسێڵ یەک ملیار دیناری وەک هاوکاری و یارمەتی پێشکەشکرد بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە نوێنەری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کرد کە لەلایەن بەڕێز فاروقی مەلا موستەفا لە ڕێگەی کۆمپانیاکەوە بڕی یەک ملیار دیناری پێشکەشکرد وەک هاوکاری و یارمەتی بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیدانی لەکاری خێرخوازیی و مرۆییەکان بۆ خواستن و سوپاسى ئەم هەڵوێستەیانیکرد و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە هاریکاری و یارمەتیدانى لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان هەرکەس و لایەنێک ئەنجامیبدات کارێکى نیشتیمانى و گەورە و پیرۆزە.