په‌یامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بۆ كاكه‌یی و یارسانه‌كان

په‌یامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بۆ كاكه‌یی و یارسانه‌كان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خوشك و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکانی کوردستان و جیهان دەکەین. خوای مەزن رۆژوو و نزاکانتان قبول بکات و رۆژانی جەژن بەخۆشێ و شادی لەگەڵ ئازیزانتان بەسەر ببەن.
دووبارە جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس) پیرۆز بێت و هەمیشە لەجەژن و خۆشی و کامەرانیدابن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.1.17