پارێزگاری هەولێر 23 یەمین ساڵیادی دامەزراندنی 'کوردستان تیڤی' پیرۆز دەکات

پارێزگاری هەولێر 23 یەمین ساڵیادی دامەزراندنی 'کوردستان تیڤی' پیرۆز دەکات

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان بەرێوەبەر و ئه‌ندامانی دەستەی كارگێڕی و ته‌واوی كارمەندانی كەناڵی کوردستان تیڤی...
بە بۆنەی 23 یەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی کوردستان تیڤی، پیرۆزباییەكی گەرم له‌ ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵەکەتان دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کوردستان تیڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی له‌سه‌ر خاكى كوردستان لەخۆبوردووانە و بەدڵسۆزی و کارزانییەوە ڕۆڵێکی بەرچاوو و دیاری گێڕاوە لەمێژووی ڕاگەیاندنی کوردی و بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و ڕاستگۆیانە بابه‌ت و بەرنامەکانی خستۆتە به‌رچاووى بینه‌ران و جێمتمانەی هاووڵاتیان بووە، کوردستان تیڤی هەر لەسەرتایی دروستبوونیەوە تاوەکو ئەمڕۆ شوێن پەنجەی دیار بووە و وەک کەناڵێکی کوردستانی جێگەی شانازییە.
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتاندا، جارێکی تر وێڕای پیرۆزبایی گەرم، دەستخۆشیی لە یەکە بە یەکەی کارمەندانی کوردستان تیڤی دەکەین و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی پترتان بۆ دەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.1.17