پارێزگاری هەولێر سەردانی خەباتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین خورشید شێرەی کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی خەباتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین خورشید شێرەی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2022.1.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەماڵەکەی خۆی سەردانی خەباتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سیاسه‌تمه‌دار خورشید شێرەی كرد. ‎
لەسەردانەكەیدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای ئەوەی هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروستی بۆ خواست، باسی لە تێکۆشان و ڕۆڵ و خەباتی بەڕێزیان كرد و ڕایگەیاند: "بەشانازییەوە ڕێز لە خەبات و ماندووبوونی بەڕێزتان دەگرین و تێكۆشانی ئێوە بۆ هێنانە‌دی مافە‌كانی گە‌لی كوردستان بۆ هەموو كوردێكی نیشتیمانپەروەر جێگەی پێزانینی زۆرە".
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز خورشید شێرە، وێڕای خۆشحاڵی بەسەردانەکەی بەڕێزیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ پارێزگاری هەولێر خواست.