پارێزگارى هه‌ولێر و کونسوڵی گشتی بەریتانیا، سه‌ردانى قه‌ڵات و نێو بازاڕ و قه‌یسه‌رى و چایه‌خانه‌ى كه‌للتورى مه‌چکۆ و مام خەلیل-یان كرد
نیوەڕۆى سێشه‌مه 1ى شوباتى 2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر بەیاوەرى نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامى ناوه‌ند و نیهاد له‌تیف قوجه، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمسیۆنى بوژانه‌وه‌ى قه‌ڵات، له قه‌ڵاتى هه‌ولێر پێشوازی له دێیڤید هانت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر کرد.
دواى ئه‌وه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر و کونسوڵی گشتی بەریتانیا چه‌ند شوێنێكى كه‌للتورى و مێژووییان له سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه، سه‌ردانى نێو بازاڕ و قه‌یسه‌رى و چایه‌خانه‌ى كه‌للتورى مه‌چکۆ و مام خەلیل-یان كرد، له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێز دێیڤید هانت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێری كرد و خۆشحاڵ خۆى به‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادییه‌ى له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌راره نیشاندا و ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکیک بووە لە خۆشترین ڕۆژەکانم، سوپاس بۆ ئەوە کاتەى بەئێمەتاندا".
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕای خۆشحاڵى خۆى بە سەردانکردنى کونسڵى گشتیى بەریتانیا لەهەولێر بۆ قەڵات و نێو بازاڕى میللى شار و قه‌یسه‌رى هەولێر، تیشکى خستە سەر ئەوەى وەکو پارێزگاى هەولێر ناخوازین تەنها لە نێو دیوانى پارێزگاى هەولێر پێشوازی لەشاند و نێردەی وڵاتان بکەین، بەڵکو هەموو هەولێر شوێن و جێگە و ماڵی هەمووانە و دەمانەوێت نێردە دبلۆماسیەکان و نوێنەرانى وڵاتان لەم شوێنانە پێشوازی بکەین و لەنزیکەوە تێکەڵ بە خەڵکى شارى هەولێر و کەلتوور و مێژووی هەولێربن.
لەتەوەرێی تری دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى ئەوەى ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی کۆنسڵخانە و باڵیۆزخانەى بەریتانیا کرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لە گەڵ هەرێمی کوردستان، تەئکیدى لەسەر بەرەو پێشبردنى پەیوەندیەکان کردەوە و جەختى لەسەر بەدواداچوون لەکێشە و گرفتى ئەو هاولاتییە کوردانە کردەوە کە ناسنامەى بەریتانیان هەیە و بەهۆى کۆمەڵێک گرفت لەناسنامەى بارى شارساتنى عێراقی و هەڵە لە ناوەکانیان گیر و گرفتیان بۆدروست بووە، هەروەها بەفەرمى داوەتى شارەدارى لەندەنى کرد بۆ شارى هەولێر.
لەوبارەیەشەوە، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر دووبارە وێڕای ئەوەی دووبارە زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد، سەبارەت بە کێشە و گیر و گرفتى هاولاتییەکان، دڵنیایدا کە بەدواداچوونەکانیان بەردەوامە و لەماوەیەکى نزیکدا دەرەنجامى باشى دەبێت.