بەسەر پەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا

بەسەر پەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا

رۆژی چوارشەممە 2022.2.2، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونى ئەندامانی لیژنە، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر بەدواداچوونى بۆ بڕیارەکانى کۆبوونەوەى پێشووى لیژەکە کرد بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنیان، پاشان بڕیاریدا بە پێکهێنانى لیژنەیەکى ترى تایبەتمەند لە کەسانى شارەزاى هونەرى بۆ دیراسەتکردنى واقیعى خانووە زێدەڕۆکان و هەموو ئەوانەى کە بەر شەقام دەکەون و ئەوانەشى کە لەسەر ناوچەى سەوزایی دروستکراون. پاشان گفتوگۆ لەبارەى قەرەبووکردنەوەى ئەو خانووانەى کە لەگەڵ داڕشتنەوەی نەخشەکان ناگونجێن و پێویستن هەڵبگیرێن و چارەسەرکردنى کێشەى ئەو زەویانەى کە کارتیان هەیە بەڵام دۆسیەکانیان نەماوە کرا.
لەکۆتایدا، جەخت لە جێبەجێکردنى یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2021 پەرلەمانى کوردستان تایبەت بە بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکانە لەسنووری شارەوانییەکان کرایەوە و لەوبارەیەشەوە داواکرا ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان لە جێبەجێکردن و ڕایکردنی مامەڵەکانییان بکرێت و هاوڵاتییان ئاگاداربکرێنەوە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان بەلێژنەکان بۆ تاپۆکردنى خانووەکانیان.