پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق سه‌ردانی کارگه‌ی داس بۆ پیشه‌سازی به‌رهه‌مه خۆراکیه‌کانیان کرد
شەوی شەممە 2022.2.5، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی کار و بەرێوەچوونی کارگەکە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ هومام حموودی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندێكی یاوەریان سه‌ردانی کارگه‌ی داس بۆ پیشه‌سازی به‌رهه‌مه خۆراکیه‌کانی کرد.
پاریزگاری هەولێر، لەگەڵ شاندی میوان بەیاوەر خاوەنی کارگەکە، هێڵی بەرهەمهێنانی کارگەکە و چۆنیەتی کارکردن و جۆر‌و ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە و چۆنیەتی بەبازاڕکردنی کاڵاکانیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە باسیان لەشێواز و چۆنیەتی کارکردنی کارگەکە کرد.