پارێزگاری هەولێر، لەقەڵای هەولێر پێشوازی له‌ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندێكی یاوەری کرد

پارێزگاری هەولێر، لەقەڵای هەولێر پێشوازی له‌ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندێكی یاوەری کرد

دوای نیوەڕۆى رۆژی شه‌ممه‌ 2022.2.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، بەئامادەبوونی عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانیی و عێراقییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌قه‌ڵاتى هه‌ولێر پێشوازی له‌ هومام حموودی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندێكی یاوەری کرد.
پاشان پارێزگارى هه‌ولێر و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانیی و عێراقییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندێكی یاوەریان چه‌ند شوێنێكى كه‌للتورى و مێژووییان له‌ سه‌ر قه‌ڵاتى هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌.