لەهەڵمەتێکدا (16) سەنتەری چارەسەری سروشتی(مەساج) داخران

لەهەڵمەتێکدا (16) سەنتەری چارەسەری سروشتی(مەساج) داخران

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 2022.2.9، بەسەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، لێژنەی پشکنين وچاودێری قائیمقامیەتی هەولێر و تەندروستی هەولێر بەهاوبەشی دەستیان بەهەڵمەتێکی پشکنین و بەدواداچوون بۆ چەند سەنتەرێکی چارەسەری سروشتی(مەساج) لە شاری هەولێر کرد و لەئەنجام دا (16) شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنمایی و پاراستن و سەلامەتی هاوڵاتییان داخران.
جێگەی باسە، هەڵمەتەکە بەردەوامە و ئامانج لێی پشکنین و بەدواداچوونە بۆ هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بەسەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتییانەوە هەیە، هەرشوێنێک ڕەچاووی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان نەکات و سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەجێبەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکانیان بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە.