بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى شێوەکارى و کارى دەستى بۆ 6 باخچەى منداڵان کرایەوە

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى شێوەکارى و کارى دەستى بۆ 6 باخچەى منداڵان کرایەوە

سەرلەبەیانى دووشەممە 2022.2.14، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پێشانگاى شێوەکارى و کارى دەستى بۆ 6 باخچەى منداڵانى سنوورى بەرێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتیی پەروەردەى هەولێر کرایەوە.
لەپێشاگاکەدا کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەى هەولێر و بەرێوەبەرى پەروەردەى ناوەند ئامادەیبوون، دواى کردنەوەى پێشانگاکە و پێشکەشکردنى چەند تابلۆیەکى هونەرى لەلایەن منداڵانى باخچەکان، پارێزگارى هەولێر بەشەکانى پێشانگاکەى بەسەر کردەوە و دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و بەرێوەبەرانى باخچەکان و مامۆستایان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.