لەهەولێر، سمیناێک بۆ پێشخستنی ئابوورى و جموجۆڵی بازرگانى سمینارێک ئەنجامدرا

لەهەولێر، سمیناێک بۆ پێشخستنی ئابوورى و جموجۆڵی بازرگانى سمینارێک ئەنجامدرا

بەمەبەستی پێشخستنی ئابوورى و جموجۆڵی بازرگانى و وەبه‌رهێنان و پەرەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گه‌شتیارى لە هەرێمی کوردستان و لەیەکتر نزیکردنەوە و لێکتێگەیشتنی بازرگان و وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، شەوی چوارشەممە 2022.2.16، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و بارونا ئیما نیکلسون، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی بەریتانی عێراقی و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، دەستەی وەبەرهێنانی بەریتانی عێراقی IBBC بەهاماهەنگی کۆمپانیایی لەندەن سکای گەشتیاری سیمینارێکی ئەنجامدا.