پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى (69) ساڵەى دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى قوتابیانى کوردستان

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى (69) ساڵەى دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى قوتابیانى کوردستان

بەناوى خوداى بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانى سکرتاریەتى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان
بەبۆنەى (69)هەمین ساڵەى دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى قوتابیانى کوردستان، پیرۆزباییەکى گەرم ئاڕاستەى هەردوو سکرتاریەتى قوتابیان و لاوان و هەموو قوتابی و لاوانى کوردستان بەگشتی و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەکەین و هیواى سەرکەوتنى بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
قوتابیان و لاوانى دیموکراتى کوردستان بەدرێژایی مێژوو لەهەموو قۆناغەکانى خەباتى گەلەکەمان ڕۆڵى دیار و بەرچاوویان هەبووە و وەک دوو ڕێکخراو هەمیشە شوێنى پێگەیاندن و پەروەردەى کوردایەتى و نیشتیمان پەروەرى بوونە، لەوپێناوەشدا قوربانى زۆریان داوە. لەم یادە پڕشکۆیەدا وێڕاى ئەوەى وەکو پارێزگاى هەولێر تەواوى پاڵپشتى خۆمان بۆ هەردوو ڕێکخراو دووپات دەکەینەوە، ئومێد دەکەین ڕۆڵى کار و زیاتریان هەبێت لەپێناو گەشەسەندنى زانست و پێشخستنى وڵات و بەگوروتینى زیاترەوە بەشداربن لە بەرەوپێشبردن و خزمەتکردنى کوردستان.
دووبارە (69) هەمین ساڵەى دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان پیرۆزبێت و هیواى سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
سڵاوى ڕێز و وەفادارى بۆ ڕوحى شەهیدی دەستى تیرۆر شەهید(فرانسۆ هەریرى) کە لەڕۆژى (18) شوبات شەهید کرا و سەرجەم شەهیدانى ڕێگاى ڕزگاریخوازى کوردستان، لەسەرویانەوە بارزانى نەمر و کاکە ئیدریسى هەمیشە لەیاد.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2022.2.17