پارێزگاری هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوان کرد

پارێزگاری هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوان کرد

ئه‌مرۆ یەکشەممە 2022.2.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى جێگرانى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و یاریدەرى پارێزگار و بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆ، بەمەبەستی پیرۆزکردنی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، سەردانی هەردوو ڕێکخراوی کرد و لەلایەن سکرتێر و ئەندامان و کادیرانی هەردوو ڕێکخراوەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لەسەردانەکەیدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایى لە هەردوو سکرتاریەتى قوتابیان و لاوان و هەموو ئەندام و کادیرانیان، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی قوتابیانی کوردستان لە 18ی شوباتی 1953، (69) شەست و نۆ ساڵ بەر لەئەمڕۆ له ڕۆژگارێکی سەخت و دژواردا له مێژووی خەبات و تێکۆشینی گەلەکەمان وەکو پێویستیەک و زەرورەتێکی مێژوویی لەسەر پێشنیاری بارزانی نەمر دامەزرا.