پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵی کرد

شەوی دووشەممە 2022.2.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەری ئەحمەد کانی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی و گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشی سەردانی ماڵی کۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و لەلایەن دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و ژمارەیەک لەکەس و کار و خانەوادەکەی و بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێشوازیان لێکرا.
پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی2، دوای گەیاندنی پرسە و سەرخۆشی خۆیان، هیوایان خواست ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیان بێت و خودای گەورە کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش ببەخشێتە کەس و کار و خانەوادەکەی.