پارێزگاری هەولێر، سەنتەری قلعة عمان بۆ پشکنین و چارسەری چاووی کردەوە
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 2022.2.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و ئامادەبوونى کونسڵى گشتى شانشینى ئوردن لەهەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە پزیشکان، سەنتەری قلعة عمان بۆ پشکنین و چارسەری چاووی کردەوە.
پارێزگاری هەولێر دوای ئەوەی سەردانی یەکە بە یەکەی بەشەکانی سەنتەرەکەى کرد و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ پزیشک و سەرپەرشتیار و کارمەندانى سەنتەرەکە خواست.