پارێزگارى هەولێر، پێشانگاى (هەناسەکانى ڕەنگ)ى کردەوە
رۆژی دووشەممە 2022.2.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.سالار عوسمان، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى، بەیاوەرى فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، لەگەلەرى میدیاى شارى هەولێر دووەمین پێشانگاى تایبەتى شێوەکارى هونەرمەندى شێوەکار بنار پیرداود مەخمورى لەژێرناونیشانى(هەناسەکانى ڕەنگ) کردەوە.
پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی پێشانگاکە دەستخۆشى لەهونەرمەند کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست.