هەولێر دوای سێ یاریی جارێکی دیکە تامی سەرکەوتنی کردەوە
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 2022.3.2، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی ناوەند و ژمارەیەکی زۆر لە جەماوەر و هاندەرانی یانەی هەولێر، لەیاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری، یاری نێوان یانەی وەرزشی هەولێر و یانەی وەرزشی دیوانیە، لەچوارچێوەی یاریەکانی خولی نایابی عێراق بەڕێوەچوو.
یانەی وەرزشی هەولێر توانی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە یانەی وەرزشی دیوانییە بباتەوە، تاوەکو خولەکی 91 ئەنجامەکە 2-2 بوو کە لەلایەن رەوا یوسف، سەفین مەنسور گۆڵەکان تۆارکرابوون، بەڵام دواتر ھەولێر دوو گۆڵی تری لەسەریەک تۆمارکرد لە رێگەی هەردوو یاریزان ھەردی سیامەند و مەروان حوسێن.