پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ بەشێک لەنوێنەرانى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى کۆبۆوە

پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ بەشێک لەنوێنەرانى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى کۆبۆوە

رۆژی یەکشەممە 2022.3.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى (12) هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز و بەرز ڕاگرتنى یادی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار و ڕزگاركردنی شاری هەولێر لە ڕاپەڕین، لەگەڵ نوێنەرانى لاوان، قوتابیان، ئافرەتان و بەشێک لە ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، دواى ئەوەى باس لە ئامادەکارییەکان کرا لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە بۆ ئەنجامدانى (12) هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز کرا کە بڕیارە لەڕۆژى هەینى11ی ئادارى ئەم ساڵ تا ئێوارەی نەورۆز بەردەوام بێت و زۆرترین چالاكی لە چوارچێوە فیستیڤاڵ لە چەندان شوێن، وەک قەڵاى هەولێر و پاركی شانەدەر و چەندین شوێنی تر پێشکەش بکرێت، تیشک خرایەسەر بەشداربوونى ڕێکخراوەکان لەگرتنە ئەستۆى چاوێریکردنى ڤیستیڤاڵ. لەلایەن خۆیانەوە، ئامادەبووان و نوێنەرى ڕێکخراوەکان هەموو ئامادەیەکى خۆیان بۆ ئەو مەبەستە نیشاندا.