پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابى زانکۆکانى ئەڵمانیا کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابى زانکۆکانى ئەڵمانیا کرد

رۆژی یەکشەممە 2021.3.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لەژمارەیەک قوتابى زانکۆکانى ئەڵمانیا کرد.
لەیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، باسى لە بەرنامەی کار و پلانی پارێزگای هەولێر کرد بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژەخزمەتگوزاییەکان لە سێکتەرە جیاجیاکا، پاشان ئاماژەی بە ڕۆڵی زانکۆ و پەیمانگا و ناوەندە ئەکادیمی و زانستیەکان لە پێسختنى کۆمەڵگادا و ئەرکی قوتابیانی وەک توێژێکی کارا لەو پرسەدا بەپێویست زانى، لەکۆتایشدا هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواستن.
لەلایەن خۆیانەوە قوتابیان وێڕاى ئەوەى سوپاسى پارێزگارى هەولێریانکرد بۆ ئەو پیشوازییەى کە لێیانکرا، خۆشحاڵى خۆیان بەو پێشکەوتنە نیشاندا کە هەولێرى پایتەخت بەخۆیەوە بینیویەتى.