لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ئۆپەرێتى(بارزانى نەمر) و پێشانگاى من و هونەر منداڵان کرایەوە

لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ئۆپەرێتى(بارزانى نەمر) و پێشانگاى من و هونەر منداڵان کرایەوە

رۆژی دووشەممە 2022.3.14، بەبۆنەی ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر ڕێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد و لە یادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەبەردەم پارکى شانەدەر، قوتابیانى قوتابخانەى شنگالى بنەڕەتى تێکەڵا و بەهەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکان ئۆپەرێتى(بارزانى نەمر) پێشکەش کرد و پاشان پێشانگاى شیوەکارى هونەرمەند دارا محەمەد عەلى لەژێرناونیشانى (من و هونەر منداڵان) کرایەوە.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى ئیدارى و هاوڵاتییان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە بەشداربووانى ئەم چالاکییە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.