بە گوژمەی سەد و بیست و شەش ملیۆن و دووسەد و بیست و پێنج هەزار دینار، دەست بە قیرتاوکردنى شەقامێکى گەڕەکى شارەوانى هەولێر کرا

بە گوژمەی سەد و بیست و شەش ملیۆن و دووسەد و بیست و پێنج هەزار دینار، دەست بە قیرتاوکردنى شەقامێکى گەڕەکى شارەوانى هەولێر کرا

رۆژی دووشەممە 2022.3.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامێکی 15متری بە درێژی 10,000م2 لە گەڕەکی شارەوانی هەولێر بەسەرکردەوە کە بە گوژمەی (126,225,000) سەد و بیست و شەش ملیۆن و دووسەد و بیست و پێنج هەزار دینار، لەسەر داهاتی 15%ى سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەلایەن کۆمپانیای کالتا جێبەجێ دەکرێت.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا کە هەریەک لە ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر یاوەرى بوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لەدانیشتوانى گەڕەکى شارەوانى بۆ ئەنجامدانى ئەو پڕۆژەیە، لەنزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکەى کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد.