لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى کارى دەستى کرایەوە
سەرلەبەیانى رۆژی یەکشەممە 2022.3.13، لە یادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیهكانى 12ههمین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەسەر قەڵاى هەولێر، کۆمەڵەى تالاسیمیاى هەولێر و کەمئەندامان بەهاوبەشى پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتانیان کردەوە.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەیریەک لە جێگرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و یاریدەدەری پارێزگار و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەرێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان ئامادەی بوون، دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەر کردنەوەى بەشەکانى پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە سەرپەرشتیارانى پێشانگەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.