به نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ردانى ئەو شوفێرى تەکسیەى کرد کە دوێنێ شەو لە هێرشەکەی سەر هەولێر برینداربوو
رۆژی یەکشەمە 2022.3.13، به نوێنه‌رایه‌تى ڕێزدار مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ردانى ماڵى زریان وەزیر عەزیز، شۆفێرى ئەو تەکسیەى کرد، کەبەهۆی هێرشەکەی دوێنێ شەوى سەر هەولێر برینداربوو.
پارێزگارى هه‌ولێر، وێڕاى ئەوەى سڵاوى جه‌نابى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێڕاگه‌یاند، لەنزیکەوە لە بارودۆخ و تەندروستى پرسی و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکانى کرد و هیوای سەلامەتی و زووچاکبوونەوەی بۆخواست و ئامادەیی هەر ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا، هەروەها لەبەرامبەر ئەو زیانەى بەر ئۆتۆمبێلەکەى کەوتووە هاوکارییەکى پێشکەش کرد.
جێگه‌ى باسه، شەوى ڕابردوو بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر هەولێر و بەشێک لە مووشەکەکان بەر چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتن، بەوهۆیەوە زیانی دارایی لێکەوتەوە، زریان وەزیر عەزیز کە شۆفێرى تەکسیە، لەکاتی گەڕانەوەى لە کار بۆ ماڵەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بەهۆى بەرزى دەنگى تەقینەوەکە و پڕووشکی شووشەی ئۆتۆمبێلەکەى برینداربوو، جگە لەوەش زیان بەر ئۆتۆمبێلەکەى کەوتووە.