پارێزگاری هەولێر و سەرجەم یەکە ئیداری و کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگا، په‌یمانی سۆز و وه‌فاداریان بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر دوپاتکردەوە
رۆژی شه‌مه 2022.3.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری جێگرانی پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و سەرجەم قائیمقامەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرانی تەواوی یەکە ئیداری و کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەمەبەستی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یمانی سۆز و وه‌فاداری بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر، لەبارزان سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد.
دواى گه‌یشتنی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەر بۆ مه‌زاری نه‌مران له‌لایه‌ن شێخ خه‌لات بارزانی، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازیان لێكرا، پاش دانانی تاجەگوڵینە و خوێندنی سووره‌تی فاتیحه، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌پەیڤێکدا په‌یمانی سۆز و وه‌فاداری بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به كه‌سایه‌تی مه‌زنی بارزانی نه‌مر له شۆڕشگێڕی و خۆنه‌ویستی و خزمه‌تكردن و تێكۆشانى بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان كرد و جەختی لەوەكرده‌وه كه هەمیشە و به‌رده‌وام درێژه‌پێده‌رى هه‌مان ڕێبازده‌بین، دواتر پارێزگارى هه‌ولێر و شاندی یاوه‌رى سه‌ردانى گۆڕستانی بارزانییه جینۆسایدكراوه‌كانی كرد.