بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر، پێنجەمین فیستیڤاڵی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر ئەنجامدرا

بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر، پێنجەمین فیستیڤاڵی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر ئەنجامدرا

رۆژی پێنجشەممە 2022.3.10، بەئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی کوردستان و راوێژکاران لەئەنجومەنی وەزیران و راوێژکارانی وەزارەتی پەروەردە و نوێنەری وەزیری رۆشنبیری، نوێنەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و سەرپەرشتیاران، پێنجەمین فیستیڤاڵی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر کە تایبەت بوو بە ئۆڵۆمپیادی زمان و کەلتووری کوردی لە شاری هەولێر لەێرناونیشانی(پاراستنی زمان و کەلتوور ئەرکی نەتەوەییمانە) ئەنجامدرا.
لەفیستڤاڵەکەدا دوای کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری کاری دەستی، چەندین چالاکی هونەری وکلتوری و پەروەردەیی پێشکەشکران، پاشان پارێزگاری هەولێر خەڵاتی بەسەر بەشێک لە قوتابییە یەکەمەکان و بەشداربووانی ئۆلۆمپیادەکە دابەشکرد.