بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر فیستیڤاڵێکى کەللتورى ئەنجامدرا
سەرلەبەیانى رۆژی پێنجشەممە 2022.3.10، لە ڕۆژی جلوبەرگی کوردی، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، پەیمانگاى گەشە بۆ پەرورەدە و فێرکردن، لەژێرناونیشانى (ڕەسەنایەتى دەپارێزین) فیستیڤاڵێکى کەللتورى ئەنجامدا.
لە فیستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکى کەللتورى و فەرهەنگى و هونەرى پێشکەشکرا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لەسەر پەرشتیار و بەرێوەبەر و مامۆستیانى پەیمانگاکە هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى لە ئەنجامدانى ئەو جۆرە چالاکییە کەللتورى و هونەریانە بۆ خواستن.